mediapress-بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی هاوڵاتیدا بڵاو بۆتەوە، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دوای ئه‌وه‌ی كوتله سیاسییه‌كانی عێراق نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییان به‌ست‌و زیاتر له‌سێ یه‌كی ئه‌ندامان داوا ده‌كه‌ن كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.كۆبوونه‌وه‌كه كه‌پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 31/7 له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌سترا، دوای ئه‌وه‌ی كوتله سیاسییه‌كان نه‌گه‌شیتنه هیچ رێككه‌وتنێك.له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌تائێستا كوتله سیاسییه‌كانی عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكردنیان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام‌و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه بووه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌لیستی گردبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی عێراق‌و به‌ره‌ی توركمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه كراون، به‌ڵام ئاماده‌ی دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوون.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌ی ئه‌ندامانی به‌شداربوو كه سێ یه‌كی ژماره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بوون، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكیان ده‌كرد بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.