
mediapress-بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ''سبەی''، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا قه‌ندیلیان بۆردومانكرد، ئێرانیش ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆردومان كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی توركیا بۆردومانی قه‌ندیلی كرد، له سه‌عات 2ی دوانیوه‌ڕۆوه سوپای پاسدارانیش بۆردومانی كانی خوماری و خنه‌ره و كه‌نده‌كۆڵه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری سنووریی كردووه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و بۆردومانه هه‌رچه‌نده زیانی گیانیی نه‌بووه، به‌ڵام بووه‌ته هۆی سووتانی چه‌ندین ره‌ز و باخ له‌و ناوچانه.