ئاژانسی هه‌واڵی "رۆێته‌رز" بڵاویكرده‌وه، دوێنێ وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیل "ئیهود باراك" رایگه‌یاند، به‌مزوانه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوو سیستمی پێشكه‌وتووی بۆ پێكانی مووشه‌ك له پێناو به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئێران له ئیسرائیل دادمه‌زرێنێت.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا "كۆندالیزا رایس" له "واشنتن" سازیكرد، "باراك" رایگه‌یاند، هه‌ردوو حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی قه‌ڵغانی مووشه‌كی ئیسرائیل له جۆری ئارۆ 2 رێككه‌وتوون.
"باراك" هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێش هاتنه كایه‌ی حكومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا "په‌نتاگۆن" رادارێكی به‌هێز له جۆری (ئێكس باند) له ئیسرائیل داده‌مه‌زرێنێت.
وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیل "ئیهود باراك" له پاش چاوێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "رۆبه‌رت گه‌یتس" رایگه‌یاند، ره‌تیكرده‌وه كه ئاشكرای بكات داخۆ ئیسرائیل ئاماده‌یه به ته‌نها هێرش بكاته سه‌ر ئێران یاخود نا.