2008/5/31 02:39, نووسینی: DILANKARDOX چینی:
کۆمەلایەتی

mediapress-هیچ ژنە وەرزشڤانێک لە وڵاتانی بروونێئی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و عەرەبستانی سعوودییەوە بە هۆگەلی فەرهەنگی و ئایینی بەشداری یارییەکانی ئۆلەمپیکی 2008 ناکەن.
بە گوێرەی راپۆرتی ''وڵت ئانلاین'' لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی 2008 دا هیچ ژنە وەرزشڤانێکی وڵاتانی بروونێئی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و عەرەبستانی سعوودی بە هۆگەلی فەرهەنگی و ئایینی بەشداری ناکەن.
لە وڵاتگەلێک وەک ئێرانیش ژنانی وەرزشڤان تەنیا مافی ئەوەیان هەیە کە لە لقگەلێکی وەرزشی بەشداری بکەن کە بتوانن پۆششی ئیسلامییان هەبێ، وەک کێبەرکێ تیر هاویشتن.
''وڵت ئانلاین'' لە درێژەدا دەنووسێ : ئەم هەڵاواردنانە لە کاتێکدا دێنە ئاڕاوە کە لە یاسای کومیتەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک دا هاتوە ؛''هەر چەشنە هەڵاواردنێک دژی وڵاتێک یان کەسێک بە هۆی نەژاد،ئایین،سیاسەت،رەگەز یان هۆگەلی تر لە گەڵ ئەندام بوون لە ئۆلەمپیکدا دژایەتی هەیە .'' بە واتایەکیتر، وڵاتانێک کە ژنان لە یانەکانی ئۆلەمپیکدا بێوەری دەکەن ، دەبێ لە کومیتەی ئۆلەمپیکدا دەر بکرێن.