2008/5/28 22:00, نووسینی: DILANKARDOX چینی:
فەرهەنگی
mediapressـ گیێرمۆ ئاریه‌گا كه سیناریۆنووسه له فیلمه‌كانی وه‌ك "21 گرام"، "سێ رێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردن" و "بابول"، به‌م زووانه دێت بۆ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له تازه‌ترین پرۆژه‌ی به‌همه‌ن قوبادی وه‌كوو راوێژكاری یه‌كێك له هاوكارانی سیناریۆی فیلمه‌كه له گه‌ڵی هاوكاری بكات.
به پێی راپۆرتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له كۆمپانیای "مژفیلم"ه‌وه، به‌كارخستن و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م پرۆژه‌یه كه ناوه‌كه‌ی "60 سانیه درباره ما" واته "60 چركه ده‌رباره‌ی ئێمه"یه، له‌وه پێش بڕیار وابوو زستانی ساڵی پار ده‌ستی پێبكرێت، به‌ڵام قوبادی وای پێ باش بوو كاری وێنه‌گرتنه‌كه‌ی بخاته ئه‌مساڵ. پلانی "60 چركه ده‌رباره‌ی ئێمه" و كۆپی سه‌ره‌تایی سیناریۆی فیلمه‌كه له لایه‌ن خودی قوبادی نووسراوه و ئێستاكه كامبۆزیا په‌رته‌وه‌ی له حاڵی به ئه‌نجام گه‌یاندنی كۆپی كه‌تایی سیناریۆی ئه‌و فیلمه‌یه.
درێژه‌ی بابه‌ت...