2008/7/29 17:45, نووسینی: DILANKARDOX چینی:
سیاسی

mediapress-بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەواڵنێریی ''پەیامنێر''، دیپلۆماتكارێكی نزیك له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم رایگه‌یاند، ئێران هه‌وڵده‌دات توانست و ده‌ستهاته ئه‌تۆمیه‌كانی خۆی گه‌وره پیشان بدات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم له لێدوانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه تێیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد ئێران پێنج هه‌زار ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆمی هه‌یه ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ئێران ده‌یه‌وێت به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی خۆی گه‌وره‌پیشان بدات، له كاتێكدا ته‌نها 3500 له‌و ئامێرانه‌ی له كاردان.
جێی ئاماژه‌یه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 5 هه‌زار ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆمی هه‌یه.